به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێرانەوە لە هەواڵدەری تاسی رووسیا، سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند رووسیا ئامادەیە یارمەتیدەری ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ لە نێوان کوردەکانی سووریا و حکومەتی ناوەندی بێت بەڵام دوو لایەنەکە ئەبێ هەڵوێستی پتەویان هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بە هاندانی بەشێکی بەرچاو لە کوردەکانی سووریا بەرەو جودایی خوازی تۆمەتبار کرد.
سێرگی لاڤرۆف هیوای خواست ئەو کوردانە کە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی ناوەندین لە هاندانەکانی ئەمریکا بۆ جودایی خوازی زیاتری کورد و مەترسییەک کە بەو هۆیەوە هەیە، تێبگەن.
342/